بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "نانسی پلوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رۆژی هەینی لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی ئێم ئێس ئێن بی سی(MSNBC) ڕایگەیاند: "دۆناڵد ترامپ" لە دۆلارەکانی باجدەران بۆ لاوازکردن و ڕووخاندنی کەسایەتیی خەنیمەکەی کەڵک وەردەگرێ و سەلامەتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای خستووەتە مەترسی.
پلوسی وتی: ترامپ هەروەها یارمەتیی دراڤیی پەسەندکراو لەلایەن هەردوو پارتی کۆنگرە بۆ تەرخان کران بە ئۆکراینی بەگرەو گرتووەو لەو ڕێگەوە ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکای لاواز کردووە.
لەڕۆژانی ڕابردوودا کێشە لەسەر پەیوەندیی تەلەیفونیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ "ڤلۆدیمیر زلێنسکی" سەرۆک کۆماری ئۆکراین قووڵ بووەتەوەو تەنانەت دەسپێکی ڕەوتی لێپێچینەوەی ترامپ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە بەتۆمەتی کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە دەسەڵاتی لێکەوتووەتەوە.
رۆژنامەی واشنگتۆن پۆست ئەم بەینە لەقاوی دا، ترامپ لە ژوولای رابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەیفونیدا داوای لە زلێنسکی کردووە ڕەوتی ڕاگەیشتن بە گەندەڵیی دراڤیی ئیدیعایی لەدژ "هانتر بایدن"ی کوڕی "جۆ بایدن" خەنیمی شیمانەیی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا لە ساڵی٢٠٢٠ خێرا بکا. پلوسی، ئەو کردەی ترامپی بە خەیانەت بە ئاسایشی نیشتمانی و خەیانەت بەڕەوتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەقەڵەم داوە.
........
340